نەخش و وێنەی نێو ئەشكەوتەكان
ئەمانە ئەو نەخشانەن كە لەلایەن نیاندەرتاڵەكانەوە دروست كراون، بریتین لە هەندێك لە نموونە سەرەتاییەكانی هونەری دەربڕین لەلایەن هۆمینیدەكان،كە كۆنترین نموونەكانی بەبەردبووی جۆری مرۆڤن، ئەم نەخشانە لە ئەشكەوتەكانی سەرانسەری ئەورووپادا دۆزراونەتەوە، كە مێژوویان بۆ دەیان هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. نەخشەكان بەزۆری وێنەی ئاژەڵەكانی وەك: گا، ئاسك، ئەسپن، هەروەها لەگەڵ شێوەی ئەندازەیی و نیشانەكانی دەستڕەنگینی پیشان دەدەن. زانای فیزیای تیۆری و گەردونزان «برایان كۆكس» لە كورتە ڤیدیۆیەكدا ڕوونی دەكاتەوە و دەڵێت: «زۆرێك لە پسپۆڕان پێیان وایە كە ئەو نەخشانە وەك شێوەیەك لە پەیوەندی دروستكردن و چیرۆك گێڕانەوە، یان بۆ پراكتیزەكردنی ڕێوڕەسمی ئایینی دروست كراون، هەروەها ئەم نەخشانە زانیارییەكی گرنگ سەبارەت بە تواناكانی زەینی و پراكتیكە كەلتورییەكانی نیاندەرتاڵەكان پیشان دەدەن».
