ترێندی قاوەخواردنەوە لە كوردستان

ترێندی قاوەخواردنەوە لە كوردستان

ئەگەرچی قاوە، خواردنەوەیەكە وەكو نەریتێك لەلایەن نەتەوەكانی عەرەب و توركەوە، پێشكەش دەكرێت و ڕۆژانە دەخورێتەوە، لە كوردستانیش چەندین ساڵە قاوە باوە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر باوبووە و تەنانەت بووەتە ترێندێك، ڕۆژانە هەوادارانی قاوە لە شوێنە گشتییەكان و سەركار و میوانیدا داوای قاوە دەكەن، یەكێك لەو شوێنانەی كە تایبەتمەندە بە ئامادەكردن و هێنانی قاوە لە وڵاتانی جیهان، ئیسپریسۆ عێراقە، تەنانەت ماوە ماوە بانگهێشتی شێفە ناودارەكانی جیهانی دەكات تا لێرەوە ببنە پێشەنگێك بۆ فێركردنی شێفی كورد لە ئامادەكردنی قاوەكان، دواجار شێفێكی ئیتاڵی بە ناوی «دامیان بۆرگیس»، كە یەكێكە لە ناودارترین شێفەكانی قاوە، لە كوردستان چەندین وانەی تایبەتی بە كۆمەڵە شێفێكی كورد گوتەوە، شیراز ئیسماعیل دەربارەی ترێندی قاوە لە كوردستان دەڵێ: «سەرەتا بە قاوەی كەپسوول دەستمان پێ كرد، پاشان قاوەی دەنكمان بە ئامێرەكانەوە هێناوەتە كوردستان. ئێستاش بەهۆی شارەزابوونی خەڵك بەقاوە، جۆری single origin باوە، كە قاوەیەكە تایبەتە بە وڵاتێك، وەك: كۆلۆمبیا، بەرازیل، ئەسیوبیا و جیاوازە لەگەڵ قاوەی تێكەڵ، جۆرەكانی قاوە بریتیین لە: قاوەی دەنگ، دەكرێتە چەندین بەش لەوانە: ئامادەكرێت بۆ ئەسپریسۆ و كۆڵدبلوو، پاشان لەگەڵ شیر تێكەڵ دەكرێن و دەبنە مۆكا، چەندین جۆری دیكە، نرخی قاوەكان لە نێوان 10 تا 40 هەزار دینارە.

Top