بەهۆی لافاو لە بۆلیڤیا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
جێگری وەزیری بەرگری شارستانی بۆلیڤیا، ئالفرێدۆ ترۆشی ڕایگەیاند، بەهۆی لافاو و بارانبارینی بەخوڕ لە شاری سانتا کروس، کە لە کۆتایی هەفتەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکە دروستکردووە، ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.
ئاشکراشیکرد، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاکەوتن لەو ناوچەیە بەبێ پچڕان بەردەوام دەبن لە كارو ئەركەكانیان.
ڕۆدریگۆ پاز، سەرۆکی بۆلیڤیا ڕایگەیاند، ژوورێکی قەیران و خراپی بارودۆخ لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێکهێنراوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە بکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
