سزای نوێ بەسەر ڕووسیا لە لوتکەی برۆکسل

سزای نوێ بەسەر ڕووسیا لە لوتکەی برۆکسل

 

 

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل ڕۆژی دووشەممە ١5ی کانوونی یەکەمی 2025. بە پەسەندکردنی پاکێجی نوێی سزاکانی سەر ڕووسیا کۆتایی هات.

بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا بە جەختکردنەوە لە پەیامی ڕوونی برۆکسل، ڕایانگەیاند: کە پشتیوانی لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت و هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا بێ تێچوون نابێت.

وەزیرانی دەرەوە هەروەها جەختیان لە زیادکردنی هاوکاری هەواڵگری و ئەمنی لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا و پاراستنی ژێرخانی گرنگ.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top