فلیک لیستێکی یاریزانانی بۆ بەڕێکردن لە بەرشلۆنە ئامادەکردووە

فلیک  لیستێکی یاریزانانی بۆ بەڕێکردن لە بەرشلۆنە ئامادەکردووە

فلیک

لیستێکی یاریزانانی بۆ بەڕێکردن لە بەرشلۆنە ئامادەکردووە

 

 

هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لیستێکی یاریزانانی پێشکەشی یانەکەی دەکات و داوای دەستبەرداربوونیان دەکات.

هانز فلیک لیستێکی ئامادە کردووە، کە پێنج یاریزانی یانەکەی لەخۆدەگرێت، پێشکەشی یانەکەی کردووە، کە لە ئەگەری هاتنی گرێبەست بۆیان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، دەستبەرداریان بن یاخود لەگەڵ تەواوبوونی وەرز ڕاستەوخۆ دەستبەرداریان بێت.

یاریزانەکانیش ئەمانەن:

- لە پێشەنگی ئەم لیستەدا ئەندریاس کریستێنسنی بەرگریکاری دانیمارکی دێت، کە وەرزی ڕابردوو یاریزانێکی سەرەکی بوو، کێشەی پێکان و دابەزینی ئاستەکەی وای لە ڕاهێنەر کردووە بڕیار بدات گرێبەستی یاریزانەکە نوێ نەکرێتەوە، کە لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.

- ڕۆناڵد ئاراوخۆ سەرەڕای مێژووی لەگەڵ بەرشلۆنە ، بەڵام ڕاهێنەر متمانەی بە یاریزانە ئۆرۆگواییەکە  لەدەستداوە و فلیک دەرفەتی زۆری بە ئاراوخۆ دا، بەڵام نەیتوانی متمانەی فلێک بەدەستبهێنێت و ئەمەش وایکرد یەکێک ىێت، کە لە هەر کاتێکدا بەرشلۆنە دەستبەرداری بێت.

- مارک بێرناڵ بەیەکێک لەو یاریزانانە دادەنرێت، کە بەدەست دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستیدا دەناڵێنێت، ئەوەش دوای پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا، هەرچەندە لەژێر سەرپەرشتیی فلیک سەرەکی بوو، بەڵام لەم وەرزە دەرفەتی گەورەی بۆ نەڕەخساوە، و بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی، بۆیە فلیک بیرلەوە دەکاتەوە بەشێوەی بەخواستن بچێتە یانەیەکی دیکە.

- ڕوونی بارداخچی یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی، کە فلیک ئێستا لە پلانەکانی تیپەکەیدا دووری خستووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک یارییدا چانسی یاریکردنی پێدرا، بەڵام یاریزانەکە ئەزموونی پێویستی نییە بۆ ڕکابەریکردنی یاریزانە گەورەکان بۆیە فلیک بێر لە ناردنی بەشێوەی خواستن بۆ تیپێکی دیکە باشترین هەنگاو بێت بۆ دواڕۆژی یاریزانەکە.

- مارک ئەندرێ تیرشتیگن، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، کە بە یەکێک لە دیارترین یاریزانانی تیپەکە دادەنرێت لە وەرزەکانی ڕابردوودا، لەوانەیە ئەویش لە دەرەوەی پلانەکانی داهاتووی فلیک بێت.

تیرشتیگن یەکێکە لەوانەی بەرزترین مووچە لە تیپەکە وەردەگرێت، و پەیوەندی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و دەستەی هونەری و هاوڕێکانی زۆر گرژە، ئەمەش داهاتووی لەگەڵ بەرشلۆنە خستووەتە مەترسییەوە، بۆیە ئەگەری ڕۆیشتنی لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا زۆر گەرمە.

 

Top