ڕیال مەدرید خۆی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئامادە دەکات
ڕیال مەدرید خۆی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئامادە دەکات
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد، کە ڕیال مەدرید بڕیاریداوە فران گارسیا و دانی سێبایۆس و ڕۆدریگۆ بفرۆشێت، یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە سەرجەم ئۆفەرەکان سەیر بکات، کە بۆ فرۆشتنی ڕۆدریگۆ دێن، چونکە یانەکە دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەبێت، کە 30 یارییە لەسەریەک گۆڵی نەکردووە.
سەبارەت بە فران گارسیا ڕۆژنامەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئەم یاریزانە بووەتە بژاردەی سێیەمی بەرگریی چەپی ڕیال مەدرید و دانی سێبایۆسیش هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تەواو دەبێت و مەدریدییەکان بڕیاریان داوە دەستبەرداری بن، لەکاتێکدا هاوینی ڕابردوو دێبایۆس دەیویست بگەڕێتەوە ڕیال بێتیس، بەڵام ڕیال مەدرید ئامادە نەبوون دەستبەرداریبن، هەروەها یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانە بە خواستن دەستبەرداری ئێندریک بێت و نزیکە بچێتە ڕیزەکانی یانەی لیۆن.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بەردەوامە دەڵێن ڕیال مەدرید بڕیاریداوە بۆ مێرکاتۆی زستانە مەدریدییەکان بڕوایان وایە پێویستیان بە ناوەڕاستکارێکی وەکو لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووسە،
بۆیە یانەکە چاودێری کیس سمیت و ئادەم وارتۆن دەکات و دەیەوێت یەکێک لەو دوو ناوەڕاستکارە بگوازێتەوە، هەروەها ڕیال مەدرید لە ئێستاوە کار لەسەر بەهێزکردنی هێڵی بەرگریش دەکەن، چونکە داڤید ئالابا دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە یانەکە دەڕوات و ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەریش هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، هەرچەندە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ڕیال مەدرید بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، گواستنەوەی مارک گوێهی و ئوپامیکانۆ بۆ ڕیال مەدرید لە پێشینە دێن.
گۆزانلۆ گارسیا یەکێکی دیکە دەبێت لەو یاریزانانەی ڕیال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری بێت، کە ئەم وەرزە ئەو هێرشبەرە تەنیا 135 خولەک یاریی کردووە.
