ئەڵقەی وەرگێڕ و ژیر
پێشووتر لە گوڵاندا لەسەر ڤێرژنی یەكەمی L ring بابەتمان بڵاوكردۆتەوە، بەڵام ئێستا ڤێرژنی دووەمی بە تایبەتمەندی نوێیوە بەرهەم هاتووە. L ring 2 ئەڵقەیەکی هۆشمەندە بە کێشی ٥ گرام و تیرەی ٢ سانتیمەترە، پاڵپشتە بە ژیریی دەستکردی ChatGPT و OpenAI و لە راستیدا ژیری دەستكردە دەچێتە ناو پەنجەكانت. لە مادەی تایتانیۆمی بەرهەم هاتووە. دژە حەساسیەت و باترییەکەی ٧ ڕۆژەوە، تایبەتمەندیی بێوێنە پێشکەش دەکات وەک: وەرگێڕانی هاوکاتی زیاتر لە ١٠٠ زمان، گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، پوختەکردنەوەی خێرای کۆبوونەوەکان و کۆنترۆڵی جووڵەیی (air mouse) بۆ ئامێرەکانی وەک تابلێت، لاپتۆپ، تەلەڤیزیۆن و چاویلکەکانی ڕاستی ئاوێتە (AR). L ring 2 دەتوانێت وەک ئاماژەکەری لەیزەری بۆ پێشکەشکارییش بەكار بێت. تۆمارکەری دەنگە بە بیرگەیەکی ناوەکیی ٨ گێگابایت و تەنانەت کۆنترۆڵەری یاری بۆ گەیمە جووڵەییەکانیشە ئەم ئەڵقەیە بۆ بەڕێوەبەرەكان، گەیمەرەکان، مامۆستایان و ئەو کەسانەی بەدوای ئامرازێکی فرەکار و بچووکدا دەگەڕێن، نایابە.
