نەمسا باڵاپۆشی کچان قەدەغە دەکات
پەرلەمانی نەمسا یاسای قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی کچانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ دەرکرد.
حکومەتی نەمسا بەرگری لە پلانەکە دەکات و دەڵێت: ئامانج لە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی "پاراستنی کچانە لە ستەم" و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی دوور لە فشارە ئایینی و کولتوورییەکان.
لەبەرامبەردا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان هۆشدارییان داوە کە ڕێبازێکی لەو شێوەیە دەتوانێت هەستی دوورخستنەوە لە نێو کەمینە ئایینییەکان زیاتر بکات و دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتدا گەورەتر بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
