پێشمەرگەی هەولێر هەڵدەستێتەوە

پێشمەرگەی هەولێر هەڵدەستێتەوە

پێشمەرگەی هەولێر هەڵدەستێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە بە سەركردیەتی كاپتن كەیفی عبدول رەحمان دەیانەوێ یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بن، دەستەی كارگێڕیی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە تیپێكی تۆكمەی بۆ یانەكە كۆكردۆتەوە بە ئامانجی ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەدەست بهێنن. پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی پێنج یاری تەنیا خاوەنی حەوت خاڵە و دوو یاری دۆڕاندوە، بەڵام یانەكە دەیەوێت یاری لە دوای یاری ئاستی بەرەوە باشتر بچێت و یانەكە ببەنە قۆناغێكی تر، كەیفی عەیدول رەحمانی ڕاهێنەری یانەكە پلانی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی تەواو بۆ یارییەكانی خولەكە بكات و بتوانێ‌ هەنگاو بە هەنگاو ئاستی تیپی تۆپی پێی یانەكە بباتە قۆناغێكی باشتر و بتوانێ‌ كێبڕكێ لە سەر خانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكان بكات. یانەكە گرفتی لە گۆڵپارێز هەبوو و كارگێڕیی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزێكی وڵاتی ئۆزپاكستان مۆركرد بۆ ئەوەی بتوانێ‌ تیپەكە لەم هێلەش بەهێز بكەن و یانەكە چاوی لەوەیە ئەنجامەكانیان بە دڵی هاندەران و دەستەی كارگێڕیی بێت. یانەی پێشمەرگەش یاری بۆ یاری ئەنجامەكانیان باشتر دەبێت و گرفتەكانیان دەدۆزنەوە لە هێلەكانی یاری كردن و كار لە سەر باشتر كردنی ئاستی تیپەكە دەكەن بۆ ڕكابەری كردن لە سەر ئەنجامی شایستە.

 

Top