سەید سادق بەشداری خولی پلە یەك ناكات
سەید سادق بەشداری خولی پلە یەك ناكات
تیپی تۆپی پێی یانەی سەیدسادق ئەم وەرزە ناتوانێ بەشداری یارییەكانی نوێ یانە پلە یەكەكانی كوردستان بكات، هەر چەندە هاندەرانی یانەكە بە تامەزرۆی زۆرەوەچاوەڕوانی ئەوە بوون گرفتە داراییەكانی یانەكە چارەسەر بێت بۆ ئەوەی جارێكی تر تیپی تۆپی پێی یانەی سەیدسادق بێتەوە ناو یارییەكانی خولەكانی كوردستان، هەر چەندە یانەكە پاڕ ساڵ بەهۆی گرفتە داراییەكانی یانەكەی پاشەكشەی كرد لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، ئەم وەرزەش یانەكە كە دابەزییە بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی دارایی باشیان پەیدا نەكردوە بۆ ئەوەی بتوانن بێنە نێو كێبڕكێیەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە بڕیارە ڕۆژی2ی مانگی12 یارییەكانی بەبەشداری 18یانە بەرێوەبچێت. بە پێی زانیارییەكانی نزیك لە یانەكە بەهۆی هاوكاری نەكردنی دارایی یانەكە لەلاین بەرپرسانی حزبی و حكومی و نەبوونی توانای دارایی باش یانەكە ناتوانێ بەشداری یارییەكانی خولەكە بكات و ئەم وەرزەش هاندەرانی پڕ جۆشی شارەزوور ناتوانن دیمەنی یاریگاكان جوانتر بكەن. تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش یانەكە هیچ بڕیارێكی بەشداری كردنی لە خولی پلە یەكی كوردستان نەداوە.
