سەدان خێزان لە یەک ڕۆژدا گەڕانەوە بۆ وڵات

سەدان خێزان لە یەک ڕۆژدا گەڕانەوە بۆ وڵات

 

 

میدیاکانی نزیک لە تاڵیبان بڵاویانکردەوە، دوێنێ 421 خێزانی پەنابەر گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

میدیاکانی نزیک لە تاڵیبان دوێنێ پێنجشەممە 11ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە، دوێنێ 421 خێزانی پەنابەر گەڕاونەتەوە وڵاتەکە.

ئاژانسی هەواڵی بەختار کە لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە، بڵاویکردەوە، ٧٥ خێزان لە ڕێگەی پردی ئاوریشم لە نەمرۆز، ٣٤ خێزان لە ڕێگەی ئیسلام قەڵا لە هێرات، ٢٩٣ خێزان لە ڕێگەی تۆرخام لە نەنگەرهار و ٣٧ بنەماڵە لە ڕێگەی بەهرەمچە لە هێلمەندەوە گەڕاونەتەوە وڵات.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر نزیکەی ٤٠٠ خێزانی کۆچبەر گەڕانەوە بۆ وڵات.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ئێران ڕایگەیاندووە: کە ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار پەنابەری ئەفغانی لە ڕێگەی سنووری ئیسلام قەڵا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر گەڕاونەتەوە ئەفغانستان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top