کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە دەرکردنی هاووڵاتییانی ئێرانی لە ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتڕاستی کردەوە که لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 50 هاووڵاتی ئێرانی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوه دەستبەسەر کراون و دواتر لەو وڵاته دیپۆرت کراونەتەوه .
وەزارەتەکە ڕەخنەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانە گرت و بە "ڕەفتاری نامرۆڤانە" و "پێچەوانەی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ" وەسفی کرد.
تاران داوای ڕوونکردنەوەی له حکوومەتی ئەمریکا کردووه و ڕایگەیاند: کەله ڕێگەی که ناڵه کونسوڵخانه و دیپلۆماسیەکانەوه بەدواداچوون بۆ ئەو بابەته دەکه ن.
لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، کە ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە مافی نیشتەجێبوونی یاسایییان لە ئەمریکا نەبووە و دیپۆرتکردنەوەیان بەپێی یاساکانی کۆچبەری وڵاتەکە ئەنجامدراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
