بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی گرتەوە؛ هۆشداری تسونامی دەرچوو
دەزگای کەشناسی ژاپۆن هۆشداریی تسونامی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.5 پلە لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕوویدا.
لە کاتێکدا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ پلە لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕوویدا، دەزگای کەشناسی ئەو وڵاتە هۆشداریی تسونامی بڵاوکردەوە دوای تۆمارکردنی شەپۆلەکانی تا ٧٠ سانتیمەتر لە چەند بەندەرێکدا.
لەو ناوچانە کارەبا پچڕاوە و دەسەڵاتدارانی خۆجێی فەرمانی چۆڵکردنی بەشێک لە ناوچە کەنارییەکانیان دەرکردووە.
بەرپرسانی ژاپۆن دەڵێن ڕووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ١:١٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە. بە کاتی ناوخۆیی لە قووڵایی زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر (٢٥ میل) لەسەر بنی دەریا، و لەرزە بەهێزەکانی لە سەرانسەری بەشێکی گەورەی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا هەستیان پێکرا، لەنێویاندا شاری هاچینۆهێ.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند، ڕەنگە لە هەندێک ناوچەدا تسونامی ڕووبدات کە شەپۆلەکانی 3 مەتر دەبێت.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ٢٣ کەس لە پارێزگاکانی ئاومۆری و هۆکایدۆ بریندار بوون.
کاربەدەستانی ژاپۆن دەڵێن هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە ناوچەکانی نزیک لە ناوەندی بوومەلەرزەکە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە قوربانیی بەرفراوان نەبووە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی هێڵی ئاسن لە ناوچەکانی نزیک لە ناوەندی بوومەلەرزەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگیرێت.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن کە بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەکانی بومەلەرزە لەو وڵاتە، هۆشداری داوە لەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری بوومەلەرزەی بەهێزی دوای بوومەلەرزە هەبێت و داوای لە خەڵک کردووە فەرمانی سەلامەتی و چۆڵکردنیان بە جددی وەربگرن.
گوڵان: سەردار خەلیل
