هەولێر پێویستی بە زیاتر لە 10ملیارە
هەولێر پێویستی بە زیاتر لە 10ملیارە
سەفین یاسین سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە دواین كارەكانی یانەكە كە ئێستا تیپەكە یەكەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقە و پێشووتریش یانەكە شایستەیی دارایی یاریزانانی دابین كردبوو، بەڵام بەهۆی بەربژێری سەرۆكی یانەكە بۆ پەرلەمانی عێراقی شایستە داراییەكان دوا كەوتبوو هەر بۆیە سەرۆكی یانەكە ئەم پرێس كۆنفرانسەی ئەنجامدا، لە بارەی شایستە داراییەكان گوتی" شایستەی دارایی یاریزانان چەند ڕۆژێك دواكەوتبوو ئێمەش ئەو گرفتەی ئەوان و تیپەكانی تریشمان چارەسەر كرد. لەبارەی یاریگاش گوتی" یاریگای پارك نۆژەن دەكەینەوە و یاریگایەكی دیكەش وەردەگرین، جگە لەوەش گوتی " یانەی هەولێر بۆ وەرزی ئەمساڵ پێویستی بە بڕی 10ملیار بۆ12ملیار دینار هەیە بۆ ئەوەی ئەمساڵ تەواو بكەین، لەبارەی هێنانی یاریزانی تازەش گوتی" لەگەڵ كاپتن باسم قاسم قسەمان كردوە و دەستمان كراوە كردوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە بتوانین ژمارەیەك یاریزانی ئاست بەرز بگوازینەوە و بتوانین ئەنجامی باشتریش تۆماربكەین لەسەر ئاستی عێراقی.
