تایكواندۆكارانی هەولێر ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو

تایكواندۆكارانی هەولێر ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو

تایكواندۆكارانی هەولێر ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو
تیپی تایكواندۆی هۆڵی پاڵەوانانی شاری هەولێر بەشداری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی قەتەری كراوەیان كرد لە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە، یاریزانانی تایكواندۆی هۆڵی پاڵەوانان بە سەرپەرشتی عەلی سەركەوتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و یەكێك لە ڕاهێنەرە هەر بەتواناكانی كوردستان و عێراق سەرپەرشتی مەشقەكانی یانەكە دەكرد توانیان ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بۆ كوردستان بەدەست بهێنن، تیپەكەش بەبەشداری هەریەك لە یاریزانانی پاڵەوانی عێراقی (محەمەدشاكر ئەحمەد، مەزن همزە سلێمان،عەلی حەمەد زەكریا،مەنسور هەمزە سلێمان، ئەمین ئیبراهیم عوسمان) بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان كرد لە كێشە جیاوازەكان و چاویان لەوەبوو بە مەدالیای جۆراجۆر بگەرێنەوە هەرێمی كوردستان، دوو یاریزانی هۆڵەكەش بە ناوی كوردستان و هەولێر توانیان ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەستت بهێنن ئەوانیش هەریەك لە یاریزانان ئەمین ئیبراهیم لە كێشی 41كگم پلەی دووەم و مەزن هەمزە لە كێشتی سەرووی 65كگم توانی پلەی سێیەم لەم بارەشەوە سەركەوت عەلی ڕاهێنەری تیپی تایكواندۆی پاڵەوانان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو یاریزانانی بەشدار بوو لە وڵاتە جیاوازەكان شەڕی بەدەستهێنانی مەدالیای زێر و چوونە نێو كێبڕكێیە بەهێزەكانیان دەدا، ئێمەش وەكو كوڕانی هەولێر و هۆڵی پاڵەوانان توانیمان ئاستێكی بەرز لە نێوان ئەم هەموو وڵاتە زڵهێزانەی یاری تایكواندۆ پێشكەش بكەین و دوو یاریزانی هۆڵەكەمان ئەمین ئیبراهیم لە كێشی 41كگم پلەی دووەم و مەزن هەمزە لە كێشتی سەرووی 65كگم توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنن، پێشووتریش ئامادكاری زۆر باشمان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بهێنین. ئاستی پاڵەوانێتیەكەش زۆر بەرز بوو هەمووی كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی گەورە لە پاڵەوانیەتیەكە.

Top