یەکێتی ئەوروپا هاوردەکردنی غازی ڕووسیا قەدەغە دەکات

یەکێتی ئەوروپا هاوردەکردنی غازی ڕووسیا قەدەغە دەکات

 

 

یاسادانەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنێکیان کۆتایی پێهێنا کە هاوردەکردنی غازی ڕووسیا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ و ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧ ڕادەگرێت.

سەرەڕای قەدەغەکردنی بەرفراوان، بەڵام ئیستسناء بۆ هەنگاریا و سلۆڤاکیا کراوە کە دوو وڵات زۆرترین پشت بە غازی ڕووسیا دەبەستن.

بەگوێرەی ئەم حاڵەتانە، ڕێگە بەو وڵاتانە دەدرێت بەردەوام بن لە بەکارهێنانی گازی رووسیا لە ئەگەری پچڕانی دابینکردنی وزە.

یەکێتی ئەوروپا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەوڵی کەمکردنەوەی پشتبەستنی مێژوویی خۆی بە وزەی ڕووسیا داوە و ئەم هەنگاوە بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان دادەنرێت بۆ وەستاندنی تەواوی هاوردەکردنی وزە لە ڕووسیاوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top