سەرۆک بارزانی پەیامێکی سۆزداریی ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی دەربڕی.

سەرۆک بارزانی  پەیامێکی سۆزداریی ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی دەربڕی.

سەرۆک بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای کتێب لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پەیامێکی سۆزداریی ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک بارزانی گەیشتە شاری زاخۆ و بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای کتێب لەو شارەدا کرد. لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان و جەماوەری دەڤەرەکە، سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بەهێزی خۆی و خەڵکی زاخۆی دووپات کردەوە و وتی: "ئێوە دڵ و ڕۆحی منن."

هەر لە میانی وتەکانیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە سەردانەکەی دوێنێی بۆ باکووری کوردستان کرد و بە بەراوردکردنی هەردوو سەردانەکە وتی: "خۆشحالم کە دوێنێ لە شەرناخ بووم و ئەمڕۆش لە زاخۆم."

جێگەی ئاماژەیە، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ زاخۆ و کردنەوەی پێشانگای کتێب، لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی جەنابیان دێت بە بواری ڕۆشنبیری و مەعریفی، هەروەها وەک پەیامێکی پێزانین بۆ خەڵکی زاخۆ کە هەمیشە ڕۆڵی دیاریان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە

 

دەقی قسەکانی سەرۆک بارزانی
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان سوپاسی خوا دەكەم بۆ ئەم رۆژە خۆشانە دوێنێ لە جزیرە و ئەمڕۆ لە زاخۆ ئینشائەڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتیی كتێب كە ئەمڕۆ لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە، ئینشائەڵا هەر ببینین زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و میرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی بێت، زاخۆ زاخۆیە. دەستخۆشی لە ئێوە دەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە دەكەم، ئینشائەڵا هەر دەبینم زاخۆ لە پێشكەوتن و خۆشیدا بێت. جارێك من گوتمە زاخۆییان ئێوە رۆحی منن، جارێكی تر گوتم ئێوە دڵی منیشن نەك هەر رۆحی من، ئێوە دڵن و ئێوە ڕۆحن. هەر سەركەوتوو بن ئینشائەڵا، زۆر مەمنون.
 

Top