باشترین بۆنە نوێیەكانی پاییز بۆ خانمان
بۆنی Sí :لە ئارمانی بیوتی
بۆنەكە بە چەپكێك لە تووی كشمیشی ڕەش (Black Burrant) دەست پێدەكات كە تێكەڵ كراوە لەگەڵ بۆنی سەرنجڕاكێشی زەعفەران، كە لێوانلێوە بۆنی لە گوڵی دیمەشقی و ڤانیلای گەرم، كە قووڵی و گەرمی بە بۆنەكە دەبەخشن و بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێننەوە. ئەم بۆنە لە ناو شوشەیەكی جواندا دێت كە بە زێڕی درەوشاوە درووشمی Sì لەسەری نووسراوە، لەگەڵ ڕەنگدانەوەی دووكەڵاوی كە جوانیی بۆنەكە زیاتر دەكات و دەرخستنی ناوازەیی بەهێز و سەرنجڕاكێشی بۆنەكە دەردەخات.
بۆنی Dolce & Gabbana:
ئەم بۆنە وەكو گەشتێكی هەستبزوێن دێت كە نێوانی ناكۆكییە سەرنجڕاكێشەكان كۆ دەكاتەوە، دەستپێكێكی درەوشاوە و فێنككەرەوە كە دەمانباتە ناو بنچینەیەكی گەرم و دەوڵەمەند، بەمەش هاوسەنگییەكی نموونەیی لە نێوان سەرنجڕاكێشی و ئارامیدا دروست دەكات. نیشانەی ئایكۆنی دڵ لەسەر شووشەكەی هێمایە بۆ ئەو واتایانەی كە ئەم بۆنە هەڵیگرتووە، بەمەش دەبێتە زیاتر لە تەنیا بۆنێك، بەڵكو ئەزموونێكی هەستیاری نیشان دەدات كە خۆشە.
