گوارەی بچووک بۆ دەركەوتنی ڕۆژانەت
دەركەوتنەكانی ڕۆژ پێویستیان بە بڕێك لە جوانی و شیكپۆشی هەیە، لە نێوان ڕەنگە گەشاوەكان و دیزاینە شیكەكاندا، لەوانەیە تووشی دوودڵی ببیت بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین دیزاین كە درەوشانەوەت زیاتر بكات.
• گوارەیەك بە دیزاینێكی بچووك، بە شێوەی گوڵێك كە بە بەردی «سترین»ی ڕەنگ پرتەقاڵیی سەرنجڕاكێش، بە بەردی ئەڵماسی سپی ڕازاوەتەوە بۆ ئەوەی درەوشانەوەیەكی سەرسوڕهێنەر بە دیزاینەكەی ببەخشێت.
• گوارەكانی ترینتی، لە شێوەی سەرینێك دیزاین كراون، لە زێڕی سپی و پەمەیی و زەرد بە عەیاری 18دروست كراون و هەر یەكێكیان بە 72 ئەڵماس بە قەبارەی بڕینی بریانت ڕازێندراوەتەوە، كێشی گشتییان 0.49 قیراتە.
• دیزاینێكی مێینەی سەرنجڕاكێش، بە گوارەكانی زێڕی زەردی عەیاری 18 كە دیزاین كراون بە دیزاینێك، كە هێمایە بۆ سرووشتی پڕ لە ژیان و زیندوویی؛ چونكە نەخشی هەنگ بەرجەستە دەكات و ڕووناكییەكی بێ وێنە دەدرەوشێنێتەوە، بۆیە خۆی و بەكارهێنەرەكەشی پێكەوە دەدرەوشێنەوە، بەتایبەت لەگەڵ بەردی ئەڵماس بە بڕینی بریلیانت كە كێشی هەر یەكێكیان 1.87 قیراتە.
