زیلان سارمەمى لە ئەکادیمیاى CNN لە ئیمارات بەشدارى خولێکى کارى میدیایى دەکات

زیلان سارمەمى لە ئەکادیمیاى CNN لە ئیمارات بەشدارى خولێکى کارى میدیایى دەکات

 

 

 

   زیلان سارمەمى: کاری ڕۆژنامەنووسی لە ژیانی ڕاستیدا سەخت و پڕ لە ماندووبوونە

 میدیا – ئەبوزەبى:

  کەسایەتیى ئەکادیمى (زیلان سارمەمى)، لە ڕۆژانى ١٦ تا ٢٣ / ١١ / ٢٠٢٥، لە شارى ئەبوزەبى لە ئیماراتى عەرەبى، بەشداریى لە خولى کارى میدیایى ئەکادیمیاى CNN (هاوشێوەکردنى ڕۆژنامەگەرى ٢٠٢٥  - CNN Academy Simulation 2025 ) کرد، کەوا بە بەشدارى ١٥٠ سەدو پەنجا فێرخوازى نێودەوڵەتى بە نوێنەرایەتیى ٤١ چل و یەک وڵات بەڕێوەچوو.

 خولەکە لە لایەن گەورە ڕاگەیاندنکارانى ئەکادیمیا و کەناڵى هەواڵى CNN –ى ئەمریکى بەڕێوەبراو چەندین چالاکى میدیایى لەخۆگرتبوو وەک چۆنیەتى داڕشتن و ئامادەکردنى هەواڵ و راپۆرتى رۆژنامەگەرى و بوارى دەرهێنان و مۆنتاژو دیزاینى رۆژنامەگەرى و کارکردنى راگەندنکاران و پەیامنێران لە ناوچەکانى شەڕو چۆنیەتى هەڵسوکەوتکردنى رۆژنامەنووس لەگەڵ خەڵک و ئاوارەکانى ناوچەکانى شەڕو گواستنەوەى راستییەکان بۆ بینەران و راى گشتى و، چەندین بابەتى دیکە.

  شایانى باسە؛ زیلان سارمەمى بەشدارییەکى کاراى هەبوو لە زۆربەى بوارەکاندا و، پڕۆژەیەکى سەبارەت بە پاکێجى هەواڵى پێشکەش کردو لێژنەى هەڵسەنگاندنى تواناى فێرخوازانى خولەکە، پڕۆژەکەیانى لە ریزبەندى دووەم قبوڵ کرد.   

  سەبارەت بە بەشداریان و خولەکە؛ زیلان سارمەمى بۆ رۆژنانەى (خەبات) دواو  وتى: (بە مەبەستی بنیاتنانی بناغەیەکی راست و دروست بۆ کاری میدیا لە سەکۆکانی دیجیتال میدیا و کارکردنی میدیاکار لە چوارچێوەی یاساکاندا ژمارەیەک فێرخوازى نێودەوڵەتی کە لەناویاندا شەش فێرخوازى هەرێمى کوردستان بەشدار بووین هەفتەیەکی بە رواڵەت کارى رۆژنامەگەریمان بەسەربرد، کە تێیدا هەموومان بە شوێنپێی ژیانی رۆژنامەنووساندا تێپەڕین و هەستمان بەوەکرد کە کاری رۆژنامەنووسی لە ژیانی راستیدا چۆنە و چەند سەخت و پڕ لە ماندووبوونە.)، هەروەها وتى: (لەو هەفتەیەدا کە لەلایەن راهێنەران و رۆژنامەنووسانی بەتوانای کەناڵى ئاسمانى و ئەکادیمیاى سی ئێن ئێن CNN-ى ئەمریکى وانەکانمان وەردەگرت و راهێنانەکانمان لەگەڵیاندا دەکرد سوودێکى زۆرمان وەرگرت و، لە کەسانی شارەزاوە فێربووین، بۆ ئەوەى بتوانین ئەو وانانەی کە فێری بووین لە کاری میدیاییدا بەکاریا

زیلان سارمەمى لە ئەکادیمیاى CNN لە ئیمارات بەشدارى خولێکى کارى میدیایى دەکات
زیلان سارمەمى لە ئەکادیمیاى CNN لە ئیمارات بەشدارى خولێکى کارى میدیایى دەکات
Top