لە وڵاتی نەیجیریا ٢٢٧ خوێندکار و مامۆستا ڕفێندران

لە وڵاتی نەیجیریا ٢٢٧ خوێندکار و مامۆستا ڕفێندران

 

 

کۆمەڵەی مەسیحییەکانی نەیجیریا ڕۆژی شەممە 22ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: دوای هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەی سانت مەری لە ویلایەتی نیجەر لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە لانیکەم ٢١٥ خوێندکار و ١٢ مامۆستا ڕفێندراون.

ئەم ڕووداوە گەورەترین ڕفاندنی قوتابخانەکانە لە نەیجیریا لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ قوتابی لە ویلایەتی کادونا لە باکووری وڵاتەکە ڕفێندراون.

حکومەتی نەیجیریا تا ئێستا ٤٧ کۆلێژی داخستووە بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمنییەوە دوای زیادبوونی هێرشە هاوشێوەکان. لەلایەکی دیکەوە، نەیجیریا ڕووبەڕووی فشاری زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە، دوای هەڕەشەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی خێرا ئەگەر کوشتنی مەسیحییەکان بەردەوام بێت.

لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی نەیجیریا لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لە وڵاتەکەدا بە شێواندنی واقیع ڕەتدەکاتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top