سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا
رۆژی دووشەممە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەڵهاتووی بەنگلادیشدا سەپاند، بە تۆمەتی "تاوان دژی مرۆڤایەتی و گهندهڵی و بهههردانی سامانی وڵات " .
بڕیارەکە لەسەر بنەمای ڕۆڵی ئەو لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە خوێناوییەکەی ساڵی ٢٠٢٤یە کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1400 کەس و کۆتایی بە حوکمڕانی 15 ساڵەی ئەو.
دادوەرەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارە بە "کوشتن، جینۆساید، ئەشکەنجەدان" و فەرمانی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەر بۆ هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران.
شێخ حەسینە کە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ بەرەو هیندستان هەڵهاتووە، دادگاییکردنەکەی بە "نمایشێکی سیاسی" وەسف کردووە و هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
