حەماس دژایەتی جێگیرکردنی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە دەکات
ڕۆژی دووشەممە 17 ی تشرینی دووەم، حەماس بڕیارێکی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی سەبارەت بە پلانی غەززەی ڕەتکردەوە و گوتی "ئەم بڕیارە مافەکانی گەلی فەلەستین ناپارێزێت.
بە گوتەی حەماس، بڕگەکانی ئەو بڕیارنامەیە دەبێتە هۆی دروستکردنی جۆرێک لە "فەرمانی نێودەوڵەتی" بەسەر کەرتی غەززەدا، کە لەلایەن حەماس و گروپە فەلەستینییەکانی دیكە قبوڵ ناکرێت.
بەیاننامەکەی بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە سپاردنی بەرپرسیارێتی ئەمنی و ئیداری لە ناوخۆی غەززە بە هێزێکی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی بە ئەرکەکانی وەک “داماڵینی چەک لە گروپەکانی بەرخۆدان”، بە شێوەیەکی کاریگەر بێلایەنی ئەم هێزە لەناو دەبات و دەیکاتە یەکێک لە لایەنەکانی ململانێ، لە کۆتاییدا سوودی بۆ ئیسرائیل دەبێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
