ره‌فتارى دژه كورد له پێودانگى تیۆرى كێلى
ئه‌م گۆتاره‌ش له یادى په‌لامارى تیرۆریستانى تاریكپه‌رست و خوێنمژى داعش بۆ سه‌ر كوردستانى خۆشه‌ویست نووسراوه و پێشكه‌شه به پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى له‌م جه‌نگه‌دا به ئازایه‌تى جه‌نگان و شه‌هیدبوون و هه‌روه‌ها قوربانیانى كوردى ئێزدى كه ئازارى زۆریان به‌ده‌ست داعشه‌وه چێشت.
ته‌وه‌رى كه‌سایه‌تى له میانه‌ى توێژینه‌وه و تیۆره‌كانى ده‌روونناسیدا پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه. به ده‌هان بیردۆزى سایكۆلۆژى شرۆڤه‌ى جیاواز بۆ كه‌سایه‌تى ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و تیۆرانه به‌ناوبانگه‌ى كه‌سێتى بیردۆزى جۆرج كێلى (George A. Kelly, 1905-1967)، یه، كه به‌ناوى تیۆرى بنیات-كه‌سى (personal construct theory)، ناسراوه، و ده‌كه‌وێته خانه‌ى بیردۆزه‌كانى كه‌سایه‌تى زانه‌كى (مه‌عریفى). كێلى كه له بواره‌كانى فیزیك و ده‌روونناسیدا خوێندوویه‌تى، و زانستى فیزیك كاریگه‌رى دیارى به‌سه‌ر بیردۆزه‌كه‌یه‌وه هه‌وبووه.
له روانگه‌ى كێلى مرۆڤه‌كان به گشتى وه‌ك زاناى ناشاره‌زا وان، كه له رێگه‌ى تاقیكردنه‌وه و گۆڕینى به‌رده‌وامى گریمانه‌كانى تایبه‌تى خۆى به واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جیهانى ده‌وروبه‌رى خۆیان تێبگه‌ن. كێلى ئه‌و گریمانانه به‌ناوى بنیاته‌كانى كه‌سى ناوزه‌د كردووه. به پێى كێلى، نموونه‌ى تایبه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى تاكه‌كان له‌و بنیاته كه‌سییانه، جۆرى كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بۆیه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى بیروبۆچوونى هه‌ندێ ده‌روونناس، كێلى پێیوایه ئێمه ده‌ستكردى فاكته‌ره بۆماوه‌یى یان ژینگه‌یى یان پاڵنه‌ره نائاگاكانى خۆمان نین، به‌ڵكۆ خۆمان واقیع و راستییه‌كانى شرۆڤه ده‌كه‌ین و ده‌رده‌بڕین. به‌واتایه‌كیتر به‌شێوه‌یه‌كى چاڵاكانه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و شرۆڤانه، ره‌فتاره‌كانى خۆمان ئاراسته ده‌كه‌ین.
له روانگه‌ى كێلى بنیاته كه‌سییه‌كان دوو جه‌مسه‌رین. به‌واتایه‌كیتر خاوه‌ن دوو جه‌مسه‌رى دژبه‌رن. بۆیه كه‌سه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌رمنى/بوێرى، مه‌ترسیدار/نامه‌ترسیدار، خۆپه‌رست/ مرۆڤدۆست و ... هتد، پله‌به‌ندى ده‌كرێن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى به‌عسى یان داعشێك بڕواى وابێ كه " كورده‌كان مه‌ترسیدارن"، بێگۆمان له دژى تاكى كورد به زۆردارى و تووندوتیژى هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له رابردوو به‌چاوى خۆمان بینى. وه‌كچۆن زانایه‌كان گریمانه‌كانى خۆیان له كاتى وردبوونیان ده‌پارێزن، مرۆڤه‌كانیتریش بنیاته كه‌سییه‌كانى خۆیان، لانیكه‌م تا ئه‌و كاته‌ى كه پێیانوایه راست و دروست و وردن، ده‌پارێزن. له نموونه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر به‌عسیه‌ك یان داعشێك هه‌ستیپێكرد كه هه‌ندێ له كورده‌كانى وه‌ك جاشه‌كان یان سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان وه‌ك خۆیانن و مه‌ترسیدار نین، چونكه به جۆرێك له جۆره‌كان هاوبیرى ئێمه‌ن، له‌وكاته‌دایه كه ئه‌وان بنیاته كه‌سیه‌كه‌ى خۆیان به شێوازێكى دیكه ده‌خه‌نه روو:" كورده جاشه‌كان یان كورده سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان مه‌ترسیدار نین".
بۆیه‌ش سیسته‌مى بنیات-كه‌سى مرۆڤه‌كان هه‌ر له كاتى منداڵییه‌وه گه‌شه ده‌كه‌ن و گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى مرۆڤه‌وه ئاڵۆزتر ده‌بن. كێلى له‌وبڕوایه‌دایه كه تواناییه‌كانى مرۆڤ له به‌كاربه‌ستنى بنیاته جیاوازه‌كان له هه‌ڵوێستى جیاوازدا به‌ناوى جێگۆڕكێ یان ئه‌لترناتیڤى بنیاته‌كان ده‌ناسێنێ كه به سێ قۆناغدار تێپه‌ڕده‌كات: یه‌ده‌ك، ده‌ستنیشانكردن، و چاودێرى. له قۆناغى یه‌كه‌م، واته یه‌ده‌كدا، مرۆڤه‌كان ئه‌و بنیاتانه‌ى كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان هه‌ڵوێستێكى دیاریكراو و تایبه‌تدا په‌یوه‌ندیان هه‌بێ، هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له قۆناغى ده‌ستنیشانكردندا، مرۆڤه‌كان دیارى ده‌كه‌ن كه كام بنیات زیاترین په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا هه‌یه، و له قۆناغى سێیه‌م، واته قۆناغى چاودێرى، و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بنیاته‌ى كه هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى هه‌ندێ ره‌فتار.
بۆ نموونه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستى داعش شه‌هید بووه و له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یدا مه‌لایه‌كى تووندهاژۆى په‌ڕگیر هه‌یه، كه له‌م كاته‌ى دره‌نگانه‌ى شه‌ودا داواى لێده‌كرێت بێت و ته‌رمى ئه‌و شه‌هیده بشۆات تا ئاماده بكرێ بۆ ناشتنى. به پێى تیۆرى كێلى و له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌م مه‌لایه ره‌هه‌ندى دوو جه‌مسه‌رى زۆر له مێشكى خۆیدا لێكده‌داته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كات، تا بڕیار بدات كام یه‌ك له بنیاته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا گۆنجاوه تاوه‌كو هه‌ڵیبژێرێ. بۆ نموونه ره‌هه‌نده دوو جه‌مسه‌رییه‌كانى وه‌ك: دروسته/نادروسته، خێرى تێدایه/ خێرى تێدا نیه، به‌هاداره/ بێ نرخ و بێ به‌هایه، دۆسته/ دوژمنه، كافره/ نه‌كافره، ... هتد. لێره‌دا ئه‌و مه‌لایه په‌ڕگیره له مێشكى خۆیدا لێكده‌داته‌وه كه ئایا ئه‌م كاره‌ى دروست و ره‌وایه یان نه؟ ئایا خێرێك و پاداشتێكى مۆرالى به‌رده‌كه‌وێ یان نه؟ ئایا ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه دۆستى منه یان دوژمنمه، و ...هتد. له قۆناغى ده‌ستنیشانكردندا ئه‌و مه‌لایه په‌ڕگیره ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه دوژمنى هاوكۆف و هاوبیره‌كانى منه و ئه‌و كاره‌ى خۆى به نادروست هه‌ژمار ده‌كات، و له قۆناغى سێیه‌مدا بڕیارده‌دات كه ئه‌م داواكارییه ره‌ت بكات.
و به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بڕیارى كه‌سێكى په‌ڕگیر یان لایه‌نگرێكى به‌عسیه‌كان، له كۆتاییدا و به پێى تیۆرى كێلى چ هه‌نگاوێكى به‌دوادادێت و لێى چاوه‌روانده‌كرێت. چونكه بنیات كه‌سییه‌كانى ئه‌و جۆره كه‌سانه دژى بنه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیه و له‌گه‌ڵیان یه‌كیان ناگرێته‌وه، و ئه‌م كه‌سانه له كه‌رامه‌ت و شكۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و دڵسۆزى و كوردپه‌روه‌رییه‌وه دوورن، له كاتێكدا كه ئه‌م كورده پێشمه‌رگه‌یه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردبووه و به‌رگرى له خاك و نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌ى كردووه شه‌هید بووه.
و ئه‌مه ته‌نها گێڕانه‌وه و شرۆڤه‌ى تیۆرییه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكۆ رووداوێكه به راستى له كوردستان‌مان روویداوه و ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه داعش و هاكۆفه‌كانى چه‌ند رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان له دڵدایه، كه هیچ تاوانێكیان نیه جگه له كوردبوونیان.
سه‌رچاوه: - لستر اسدرو (2009): روان شناسى، ترجمه‌و: جهانبخش صادقى، ص. 483.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*