بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پیرۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەم کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە وڵاتی پیرۆ ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی کێشاوە بە شاخێك ودواترهەڵدێراوە بۆ ناو دۆڵێک لە نزیك شاری چالا لە باشووری وڵاتی پیرۆ.

هەروەها تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە.

لە وڵاتی پیرۆ ڕووداوی هاتوچۆ زۆر ڕوودەدەن بەهۆی نەبونی وشیاری و پابەند نەبوون بە رێنمایی هاتووچۆ و خراپیی رێگاوبان.

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا پاسێک لەسەر ڕێگا لایدا و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و 17 برینداری لێکەوتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top