ئەمریکا هۆشدارییەکی ڕوونی بۆ عێراق سەبارەت بە گروپە چەکدارەکان دەرکرد
وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق، پلانی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکای لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری عێراق ڕاگەیاند و هۆشداریشی دا لە هەر دەستوەردانێکی گرووپە چەکدارەکان.
بەگوێرەی گوتەی وەزیری بەرگری عێراق، پەیوەندییەکە نزیکەی 11 بۆ 12 خولەکی خایاندووە و بەرپرسانی تێدا ئامادەبوون، لەوانە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق.
جگە لە هۆشدارییەکەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکەدا باس لە بابەتگەلێکی وەک هاوکاریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی و هەواڵگری و پلانی گەیاندنی هێلیکۆپتەرەکانی بێڵ بۆ عێراق کرا.
گوڵان: سەردار خەلیل
