بەیاننامەی حیزبی شیوعی سودان له سەر کۆمەڵکوژی خەڵک
حیزبی شیوعی سودان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی دەیان هاووڵاتی مەدەنی لە شارۆچکەکانی بارا و ئەلفاشیری کرد کە لەلایەن هێزە میلیشیاکانی "پشتیوانی خێرا" ئەنجامدراوە.
پارتەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: کە دەبێت دەستبەجێ هەموو ئەو کەسانەی لەم تاوانانەدا ڕۆڵیان هەبووە، چ وەک فەرماندە و چ لە ئاستی مەیداندا دادگایی بکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەوەی لە دارفور و کۆردۆفان ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە، بەڵکو تاوانی جەنگ و جینۆسایدێکی ئاشکرایە دژ بە دانیشتوانی مەدەنی.
هەروەها حیزبی شیوعی سوودان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەفریقا کرد دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی کوشتارەکان و ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
