دوریا شێروانی مامۆستا: وەك ماموستا و پەروەردەكارێك دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم

دوریا شێروانی مامۆستا:     وەك ماموستا و پەروەردەكارێك دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم

 

 

دەنگدان پرۆسەیەكی دیموكراسییە كە تێیدا تاك بڕیاردەرە لەوەی كێ وەك نوێنەر دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی وەك بەرگریكارێك لەسەر مافەكانیان پێداگری بكات، من وەك ماموستا و پەروەردەكارێك دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم چونكە دەتوانم متمانەیان پێبكەم و لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن، چونكە ئەوە بابەتێكی حاشاهەڵنەگرە كە پارتیمان لەنێو جەرگەی ئێش و ئازاری خەڵكەوە هەڵقوڵاوە و لەپێناو بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان چەكی خەبات و كۆڵنەدانی لە شان كردووە، هەر بۆیەش جێی متمانەمانە و دەنگ بە كاندیدانی پارتیمان دەدەین، وەك هەمیشە دڵسۆزانە ئەمجارەش لیستی پارتیمان سەردەخەین و پارتەكەمان دەبێتە خاوەن دەنگی ملیۆنی و داربەڕوو ئاسا خۆڕاگرانە هەموو بەربەستەكان دەشكێندرێن و لەسەر ئاستی عێراق چاوەڕێی سەركەوتنی مەزنین.

هتد لەبەر هەموو ئەمانە ئەو بەرگرییەی كە دەبێت بكرێت كارێكی ئاسان نییە و هەوڵی زۆر و قوربانیدانی دەوێت، پێویستە دووربین بین و لەسەر ئەو بنەمایەش كاربكرێت .

 

Top