نەجوە حەمید كاكەیی بەربژێری ژمارە (8) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی كەركووك: گومان لەوەدا نییە كە كەركووك شارێكی كوردستانییە، بارزانی نەمر شۆڕشێكی لەسەر كوردستانیبوونی كەركووك كردە قوربانی
كاری لە پێشینەمان جێبەجێكردنی دەستوور و سەپاندنی یاسا دەبێت لە بەرژەوەندی گەلی كورد و كەركووك، دڵنیایی دەدەین بۆ جوتیارانی كوردی سنووری پارێزگای كەركووك لە پاڵپشتی بەردەوام و ڕێگریكردن لە ستەمی حكومەتی خۆجێی كەركوك، مامۆستایان و قوتابیانی كەروكوك پێشینەی كار و پڕۆگراممان دەبن.
گومان لەوەدا نییە كە كەركووك شارێكی كوردستانییە، بارزانی نەمر شۆڕشێكی لەسەر كوردستانیبوونی كەركووك كردە قوربانی.
ئێمە كاندیدی پارتی لە كەركووك لەسەر ڕێبازە پیرۆزەكەی بارزانی نەمر ماوین و هەموو هەوڵێكمان بۆ گەڕاندنەوەی كەركووكە بۆ باوەشی كوردستان، ئێمەی پارتی هەمیشە كەمتر لە مافی خۆمانمان قبوڵ نەكردووە و هەموو توانایەكمان لە پێناو دیاریكردنی چارەنووسی كەركووك دەبێت. .
كاری یەكەممان بۆ كوردستانییەتی كەركووكە كە كوردستانە و بە هەناسەیەكی كوردستانییەوە كار بۆ گەڕانەوەی بۆ باوەشی هەرێمی كوردستان دەكەین.
لە بەغداوە هەوڵی جددی دەدەین بۆ zەو پرسانەی كە خۆشگوزەرانی بۆ كەركووك دەهێنێت، لەگەڵ ئەو كێشانەی كەركووك هەیەتی لە ڕووی زەوی و زاری جوتیاران و كێشەی پۆستە ئیدارییەكان كە پشكی پارتین لە كەركووك و كێشەی بودجەی تەرخانكراو بۆ كەركووك وەكو پێویست نییە.
هەروەها كێشەكانی قوتابیان و كەرتی پەروەردە و قوتابییانی زانكۆ و پشكی كورد لە دامەزراندنەكان، هەموو ئەمانە لە بەرنامەی كارمان دەبێت و هەوڵ دەدەین بەپێی خواستی خەڵكی كەركووك چارەسەریان بكەین.
