وەفا محەمەد زەنگەنە بەربژێری ژمارە (3) لـیسـتی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بـازنەی كەركووك: كاردەكەم بۆ چەسپاندنی دەستووری هەمیشەیی عێراق بە هەموو بڕگە و ماددەكانییەوە بە تایبەتی ماددەی 140
ئەگەر چووینە بەغدا ئێمە نوێنەرایەتی دەنگدەرانی قەدرگران و پارتیمان دەكەین و كارنامەی پارتیمان جێبەجێ دەكەین، هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێكردنی یاسا و دەستوور چڕ تر دەكەینەوە.
چونكە بەرنامەی پارتی بەرنامەیەكی لێوانلێوە لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان و سەرجەم بوارەكانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لەخۆ دەگرێت.
كاردەكەم بۆ چەسپاندنی دەستووری هەمیشەیی عێراق بە هەموو بڕگە و ماددەكانییەوە بە تایبەتی ماددەی ١٤٠ و گەڕاندنەوەی زەوی جوتیارانی كەركووك و گرنگیدان بە شاری كەركووك.
بەڵێنمان بۆ سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەماوەری بە شەرەەفی كوردستان دووپاتدەكەمەوە كە لە بەغدا هەمیشە داكۆكیكارێكی سەرسەختی وەرگرتنەوەی مافەكانی كەركووكییەكان بم.
سەربەرزم كە یەكێكم لە كاندیدەكانی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان و بە هەموو هێز و توانا و ئیرادەمانەوە كاردەكەین بۆ سەرخستنی پارتیمان و لیستەكەمان، كار دەكەین بۆ بەهێز مانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سەرخستنی لیستی سەرۆك بارزانی، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانمان یەكدەخەین، كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم خزمەت دەكەین.
كەركووك بە درێژایی مێژوو چەقی ململانێ سیاسییەكان بووە و هیچ كات سەركردایەتی كورد بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان سازشی لەسەر خاكی كەركووك نەكردووە و كەركووك هەر بە كوردستانی دەمێنێتەوە.
