ستار پارباوڵەیی: لە پێناو ڕاستكردنەوەی باڵانسی هێز لە كەركووك دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە

ستار پارباوڵەیی: لە پێناو ڕاستكردنەوەی باڵانسی هێز لە كەركووك دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە

 

لە پێناو ڕاستكردنەوەی باڵانسی هێز لە كەركووك و پاراستنی ناسنامە و كلتوور و زمانمان دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە.
بەهێز بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكسانە بە بەهێز مانەوەی هەرێمی كوردستان.
ئێمەی دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پێناو گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ باوەشی هەرێمەكەمان دەنگمان بۆ لیستی سەرۆك بارزانییە، دەنگمان لیستی شەهیدان و پارێزەری ئاڵای كوردستان و دەستكەوت و قەوارەی هەرێمی كوردستانە.
لێرەوە داوا لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەكەم كە بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكەن و بە ئیرادەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە بەربێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
سەركەوتنی پارتی یەكسانە بە سەركەوتنی هەرێمی كوردستان بەسەر زوڵم و ستەم و ناعەدالەتی.

Top