یەمەن ئەحمەد: وەكو ئافرەتێكی دنیادیدە و بە ئەزموون دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی دەدەم
پارتی دیمووكراتی كوردستان تاكە هێزە كە لە هەموو قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا ڕووبەڕووی هەموو ئەو هێز و لایەنانەدا بووەوە كە بە ڕەوای نابینن گەلی كورد خاوەنی دەوڵەت و كیانی خۆی بێت. پارتی حزبی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانییە، تەنیا پارتییە كە دەتوانێت وڵات بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بەرقەرار بكات، بۆیە وەكو ئافرەتێكی دنیادیدە و بە ئەزموون دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی دەدەم.
ئێمەی ئافرەتانی كوردستان هەمیشە و بەردەوام بەرپرسیاریەتی مەزنمان لەسەرشان بووە و قوربانی زۆرمان لە پێناو ئازادی وڵات داوە، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەرمان بەگرنگییەوە لە پرۆسەكە بڕوانین و دەنگمان بۆ پارتی بێت ئەو پارتەی كە خۆی بە پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستان زانیوە.
