سەید حەكیم جەباری: پارتی واتا خەبات و قوربانیدانی بەردەوام، پارتی واتا ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی و پێكەوەژیان
بە شانازییەوە دەنگم بۆ كاندیدانی سەرۆك بارزانییە، دەنگم بۆ لیستی 275پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە بە درێژایی مێژوو تاوەكو ئەمڕۆش پارتی هەرگیز سازشی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەكردووە و پارێزەری قەوارەی هەرێمی كوردستانە، پارێزەری دەستكەوتەكانە، ئەو دەستكەوتانەی كە بە خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم كوردستانە هاتوونەتە بەرهەم.
پارتی دیموكراتی كوردستان واتا خەبات و قوربانیدانی بەردەوام، پارتی واتا ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی و پێكەوەژیان.
پارتی بەو خزمەتە گەورەیەی كە لە ڕێگەی كابینەی حكومەتەوە بە خەڵكی كوردستانی كردووە، بەو پێداگرییەی لەسەر مافی خەڵكی كوردستان لە بەغدا داكۆكی دەكات و چۆك دانادات.
پارتی تاكە هێزە كە بتوانێت بەرگری لە ماف و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان بكات و سازش لەسەر مافی ئەم گەلە نەكات.
