كوێخا ئسماعیل كوڕەداوی: داوا لە خزم و كەس و هاوڕێ و ناسیاوەكانم دەكەم كە دەنگ بە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان بدەن

كوێخا ئسماعیل كوڕەداوی: داوا لە خزم و كەس و هاوڕێ و ناسیاوەكانم دەكەم كە دەنگ بە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان بدەن


پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكە تەژی لە خەبات و قوربانیدانی بێ وچان، پارتی ئەندازیاری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و پێكەوە ژیانە و یەكتر قبوڵ كردنە.
وەكو كوردێكی خاوەن هەڵوێست دڵخۆشم كە ڕۆژی هەڵبژاردن بچمە سەر سندوقەكانی دەنگدان و متمانەم بە پارتەكەم ببەخشم، هاوكات داوا لە خزم و كەس و هاوڕێ و ناسیاوەكانم دەكەم كە دەنگ بە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان بدەن، چونكە پارتی دەنگەكانمان بە فیڕۆ نادات.
بژی كورد، بژی كوردستان، كوردستان ئاوەدان بێت، دڵنیام ئەمجارەش پارتیوەك هەمیشە سەركەوتن تۆمار دەكات و خەونی نەیاران و دوژمنانی كورد لە گۆڕ دەنێت و وەك هەمیشە بە بەهێزی و بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە.
لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان دەنگ بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین.

Top