یاسا، كەسی قەرزار

یاسا، كەسی قەرزار

ئایا دەكرێت كەسی قەرزار (مدیون) پێش تەواوبونی ماوەی سزاكەی لە بەندیخانە بهێنرێتە دەرەوە؟، وەڵام بەڵێ، دەكرێت بەپێ مادەی (٤٦) لە یاسای جێبەجێكردن لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە:

١-ئەگەر هاتوو كەسی قەرزدار هەستا بە دانەوەی قەرزەكە (جا خۆی ئەو كارە بكات یان كەسێكی بچێت پارەكەی بۆ بدات لە جێبەجێكردن.

٢-ئەگەر دەركەوت دەتوانرێت حجز بخرێتە سەر ئەموالێكی دیكەی قەرزار كە قەرزەكە و مەسرەفەكانی دەردەهێنێتەوە، چونكە لەم كاتەدا هیچ گرنگییەك بۆ زیندانی كردنی نامێنێتەوە.

٣-ئەگەر خاوەن قەرز داوای ئازادكردنی قەرزاری كرد.

٤-ئەگەر قەرزار لەسجندا تووشی نەخۆشییەك بوو چارەسەری نەبوو، و ئەمەش بە ڕاپۆرتی پزیشكی فەرمی سەلمێندرا.

Top