دەروازەی سنووری تۆرخام لە نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەکرێتەوە
دەروازەی سنووری تۆرخام لە نێوان پاکستان و ئەفغانستان کە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە داخرابوو، ئەمڕۆ بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان کرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی داون، بەرپرسانی پاکستان سەردانی دەروازەی تۆرخامیان کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە دەروازەکە بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان کراوەتەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستیپێکردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە قوڕەیشی بەدلون، بەرپرسی بەشی زانیاری و ڕۆشنبیری پارێزگای نەنگەرهار، کردنەوەی دەروازەی سنووری تۆرخامی بۆ ئاوارەکان پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە هاووڵاتییانی گەڕاونەوە بۆ وڵات کراوە.
پاکستان دوای تێکهەڵچوونە سنوورییەکانی ١١ی ئۆکتۆبەر، تێپەڕبوونی پەنابەرانی ئەفغانی ڕاگرتبوو و هەموو دەروازەکانی نێوان هەردوو وڵاتی داخستبوو.
دوابەدوای ئەم بڕیارە، سەدان ئۆتۆمبێل و هەزاران پەنابەر لەسەر ڕێگای شاری نۆشەهر لە پارێزگای خیبەر پختونخوا بۆ دەروازەی تۆرخام گیریان خوارد، تەنانەت خواردن و ئاویشیان دەست ناکەوێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
