مافپەروەر مەلا ڕەجەب ئەحمەد بەرپرسی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی لە شێخان: لیستی 275 نوێنەرایەتیی موسڵمانان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانیشە، دەنگێكە بۆ دینداری و ڕێبازی پیرۆزی مەلا مستەفا بارزانییە

مافپەروەر مەلا ڕەجەب ئەحمەد  بەرپرسی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی لە شێخان:  لیستی 275 نوێنەرایەتیی موسڵمانان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانیشە، دەنگێكە بۆ دینداری و ڕێبازی پیرۆزی مەلا مستەفا بارزانییە

 

 

لیستی 275 لیستی خزمەتی كەسوكاری شەهیدان و هەژارانە. هەر بۆیە پاڵپشتی و پشتیوانی لە لیستی 275 دەكەین، چونكە ئەو مافە دەستوورییەی هەرێمی كوردستان هەیەتی بەرامبەر بەغدا، ئەو بەرگرییەی بارزانی لە بوونی كورد دەكات لە كوردستان، پێویستە ئێمە هەموو كاتێك بەرگریی و پاڵپشتی و ئەو لیستە بكەین و سەری بخەین كە پارێزەری گەلی كوردی موسڵمان و هەموو پێكهاتەكانی دیكەیە.

ئێمە پشتگیریی لە لیستێك دەكەین كە خەمخۆری خەڵك بێت و لە لێپرسینەوە هەڵنەیەت و پڕۆژە و خزمەتگوزارییان بۆ جێبەجێ بكات.

لە «شێخان» تەنیا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان 85 پڕۆژە ئەنجام دراون و ئەم پڕۆژانە بێ جیاوازی بۆ هەموو تاكێكی شێخان بووە. لەلایەكی دیكەوە سەرجەم دوژمن و نەیاری ئەم میللەتە هێرش دەكاتە سەر بارزانی، چونكە دوژمنەكان پێش دۆستەكان دەزانن بارزانی چ سەركردە و سەرۆكێكە بۆ گەلەكەی و بە توندی بەرگرییان لێ دەكات. ئەم ڕێبازەی بارزان ڕێبازێكی خزمەتكار و پارێزەری بوونی نەتەوەی كوردە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، لەسەرجەم قەیران و كێشەو شەڕ و هێرشەكانی تیرۆرستان و میلیشیاكان ئەوە تەنیا بارزانی بوو لە بەرپرسیارێتی هەڵنایەت و بەرگریی لەنەتەوەی كورد دەكات لەهەر چوارپارچەی كوردستان، بۆیە نەك ئەم هەڵبژاردنە چەندین هەڵبژاردنی دیكەش هەر دەنگی ئێمەی مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان و پێكهاتەكانی كوردستان بۆ لیستی ژمارە 275 و لیستی خزمەتگوزاری دەبێت.

لیستی 275 نوێنەرایەتیی موسڵمانان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانیشە، دەنگێكە بۆ دینداری و ڕێبازێكی پیرۆزە هەر لەسەردەمی مەلا مستەفا بارزانییەوە تاكو سەرۆك بارزانی، ڕێزیان لە مامۆستای ئایینی و ئایینزاكان و مزگەوت گرتووە. سەرۆك بارزانی نوێنەراتیی گەلی كورد و كوردستان دەكات.

Top