دكتۆر سەمیان عەبدولخالق سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە دهۆك: بۆ پاراستنی ئازادی و پێكەوەژیان واجبە شەرعییەكە دەخوازێت دەنگ بەلیستی 275 ی ڕێیازی بارزانی بدەین
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
وەك مامۆستایەكی ئایینی، بڕوام وایە كەوا پەیوەست بوونمان بەو ماف و ئازادییانەی كە بەدەستمان هێناوە، ئەركێكی شەرعی و واجبێكی نەتەوەییە. قورئانی پیرۆز بەرگری لە فەرزەكانی ئازادی دەكات. ئێمە وەك كوردێك دەبێت هەمیشە لەپێناوی ئەو خوێنە بژین كە بۆ بەدیهێنانی ئازادی ڕژاوە. ئەو ئازادی و برایەتییەی ئەمڕۆ لە سەرانسەری كوردستان هەیە، تەنیا بۆ كورد و موسڵمانان نییە، بەڵكو بۆ گشت پێكهاتەكانە (عەرەب، مەسیحی، ئێزدی و هەر ئایین و نەتەوەیەكی دیكە بێت)، بە ئازادی لەناو ئەم خاكەدا دەژین. ئەمە سیاسەتێكی ڕاست و دروستی ئەو ڕێبازەیە كە سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكەن. كاتێك زوڵم و زۆرداری و تەعەددا بەرۆكی میللەتی گرتبوو، بارزانیی نەمر دەستی بە شۆڕشی گەل كرد، یەكەم داواكاریشی ئازادی بوو بۆ هەموو گەل و هەموو ئایین و بیروباوەڕێك.
جەنابی مستەفا بارزانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، هەمیشە مامۆستایانی ئایینی لە دەوری خۆی كۆدەكردەوە و خەباتگێڕی بوون. ئەو ڕێبازە، ڕێبازی ڕاست و دروست بوو كە بەردەوامیی دا بە ئاشتی و ئازادی و لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا چەسپا. ئەوەی جێی سەرنج و دڵخۆشییە، بەردەوامیی ئەم ڕێبازەیە كە لە ئێستادا لەژێر سەركردایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، خزمەتێكی زۆری بە كەرتی ئایینی و ئەوقاف گەیاندووە. لە هەر سێ پارێزگاكەی كوردستاندا، مزگەوتی زۆر دروست كراون، خزمەتی مامۆستایانی ئایینی كراوە. كارەكانی ئەوقاف گەورە و دروست بوون. ئەمە بەڵگەیە لەسەر دڵسۆزیی ئەم ڕێبازە بۆ پاراستنی پایەكانی ئایین و نەتەوە.
ئێمە وەك لایەنگرانی ئەم ڕێبازە، پێویستە بەردەوام بین لە خزمەتكردنی گەلەكەمان و پاراستنی ئازادی و پێكەوەژیانی گشت ڕەنگەكان. ئەو ئازادییەی كە پێی گەیشتووین، سەبەبەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە. ئەگەر ئێمە دەنگ نەدەین و ڕێبازەكە بەهێز نەكەین، دەبێتە هۆی ئەوەی كە بگەڕێینەوە بۆ دواوە و هەموو دەسكەوتەكان بكەونە مەترسییەوە. بۆیە، وەك واجبێكی شەرعی و نەتەوەیی، دەبێت دەنگەكانمان بدەینە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (٢٧٥) لە هەڵبژاردنەكاندا. داواكارین سەركەوتنی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و ببێتە هۆی ئەوەی كە پێگەی كورد لە بەغداش بەهێزتر ببێت.
