ڕووسیا: 33 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لە ناوچە جیاوازەکان خستە خوارەوە

ڕووسیا: 33 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لە ناوچە جیاوازەکان خستە خوارەوە

 

 

ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی 33 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لە ناوچە جیاوازەکاندا خستۆتە خوارەوە، لەنێویاندا بەسەر دەریای ئازۆڤ و دەریای ڕەشدا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای ئۆکرانیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕووسیا.

بەم پێیە ٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچە جیاوازەکان لەناوبراون، لەنێویاندا بەسەر دەریای ئازۆڤ و دەریای ڕەشدا.

دوابەدوای ئەم هێرشانە، دەسەڵاتدارانی خۆجێی هەواڵی زیانگەیاندنیان بە هەندێک لە بازرگانییەکانی کۆمارە سەربەخۆکانی داغستان و مۆردوڤیا ڕاگەیاند.

سێرگی مالیکۆڤ، سەرۆکی داغستان ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر یەکەیەکی پیشەسازی و کارمەندانی فریاگوزاری كەلە شوێنی ڕووداوەکە بوون.

هەروەها ئارتیۆم ژدانۆڤ، سەرۆکی مۆردوڤیا ڕایگەیاند، ناوچەکەی بەهەمان شێوە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و ناوەندێکی پیشەسازیش زیانی پێگەیشتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top