ماری ئەڵقەدار لە كوردستان

ماری ئەڵقەدار لە كوردستان

ژینگەی كوردستان، پڕە لە گیاندار و خشۆك، یەكێك لەوانە ئەو مارە دەگمەنەیە، كە لە كوردستاندا هەیە، ئەو مارە پێی دەگوترێت، ماری ئەڵقەدار ناوی زانستییەكەی (Eirenis nigrofasciatus)ـە، مەترسیی بۆ مرۆڤ نییە و ژەهری نییە، بە دەگمەن گاز دەگرێت، درێژییەكەی تا 40سانتیمەتر دەبێت، بەزۆری بە ڕۆژ دەگەڕێت و خواردنی بێبڕبڕەكانە وەك كرم. ئەم جۆرە مارە هێلكەكەرە، لە عێراق و بە تایبەت لە كوردستان و بەشێك لە شارە نزیكەكانی ئێران هەیە، مارێكی دەگمەنە لە كوردستان هەیە، بەڵام ئەو مارانە لە شوێنە شاخاوییەكان دەژین وەك لە شوێنی چۆڵەوانی، ئەگەر خواردنی دەست نەكەوێت، خۆڵ و هەندێ لە گیاكان دەخوات، بەمەش دەبێتە یەكێك لە دەگمەنترین مارەكانی جیهان كە لە كوردستاندا هەن.

Top