وەکو کچە شەهیدێک دەنگەکەم بۆ لیستەکەی سەرۆک بارزانییە

وەکو کچە شەهیدێک دەنگەکەم بۆ لیستەکەی سەرۆک بارزانییە

 


بە شانازییەوە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە بەربژێرە بەڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، دەنگم بۆ لیستی ژمارە 275 ، چونکە ئەو لیستە تاکە لیستە کە بە نوێنەری کەسوکاری شەهیدانی دەزانم، بەردەوام کاردەکات بۆ ئامانجە باڵاکانی گەل و خەونی شەهیدەکانمان لە بەرنامەی ئەو لیستەدا دەبینم، بە داکۆکی کاری سەرسەختی خاک و نیشتمانی دەزانم داکۆکی لەسەر ئەو دەسکەوتانە دەکات کە شەهیدان خوێنیان لە پێناوی بەخشی، بۆ ئاوەدانی و خۆش گوزەرانی شکۆمەندی تاکی کورد پاراستنی قەوارەی هەرێم خاک و ناسنامەمان پارتی تاکە هێزە سازشی لەسەر ناکات، بۆیە دەنگدان بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدانە بە ئاییندەیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێز، دەنگدانە بەو هێزەی کە لە سەختترین ڕۆژگاردا قەوارەی هەرێمی کوردستانی پاراستووە و هەمیشە پێشەنگ بووە لە داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی،
ئەم شەرەف و شانازییە تەنیا ئەرکی کەسوکاری شەهیدان نییە، بەڵکو ئەرکی تەواوی خەڵکی کوردستانە کە شەرەفمەند بن بەوەی کە دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە ئاییندەی هەموو تاکێک بەندە بەهێزی کورد لە بەغداد و گەر پارتی بەهێز بێت کورد بەهێز دەبێت، بۆیە وەک کچە شەهیدێک داواکارم لە دەنگدەران بۆ ئاسوودەیی ڕوحی شەهیدەکانیان کە خۆیان بۆ کوردستانێکی گەشاوە کردە قوربانی دەنگە کانیان بەلیستی پارتی بدەن تادڵنیابن مافەکانی کورد مسۆگەردەبن چارەنووسی هەموومان لە دەستێکی ئەمیندایە ...

 


لانە شەهید مەحەمد

Top