بۆچی پێویستە ئافرەتان دەنگ بە پارتی بدەن؟

بۆچی پێویستە ئافرەتان دەنگ بە پارتی بدەن؟

(*)

بێ گومان هەر هەلبژاردنێک هە نگاوێکە بەرەو چەسپاندن و سەقامگیر تر کردنی دیموکراسیەت و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی دەنگدەران بەبێ لەبەرچاو گرتنی جیاوازی ڕەگەزی، ئایینی،...هتد، پارتی لە سەرەتای دروست بونیەوە بەچەندین قۆناغی جیاواز دا تێپەریوە لە سەرەتادا بزوتنەوەیێک بوو بۆ بەرگری کردن لە نەتەوەیێک دروست بوو، هەموو ئامانجی شەڕکردن بوو لە پێناو مانەوەی نەتەوەیێکی مەزلوم، ڕاستە قوربانی زۆری داوە، بەلام بناغەیێکی پتەو دارێژرا بۆ دروست بوونی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی، پارتی داهێنەری سیستەمی دیموکراسی و بەدیهێنەری مافەکانی مرۆڤ و ژینگەو گیانەوەرە لە هەرێمی کوردستان ،پارتی هەمیشە پێشەنگ بووە لەخەباتی کوردایەتی و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ،پارتی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تائەمڕۆ بۆ بەرگریکردن لە ناسنامەی نەتەوەییمان و شوناسی نیشتمانیمان خەباتی کردووە، هەر لەو پێناوەشدا هەزاران قوربانی داوە، پارتی لە خەباتی خۆی بەردەوامە لەپێناو ئەوەی ڕۆلەکانی نیشتمان لە ژیانێکی خۆشگوزەران شاییستەتردا بژین ، پارتی حزبێکە لەپێناو هەموو چین و توێژەکان دامەزراوە، حزبێکی سیاسی تەسک نییە کە تەنها قەوارەیێک یاخود چین و توێژێک لەژێر چەتری کۆبۆببێتەوە بەلکو حزبێکە هەموو ئایین وئایینزایێک و نەتەوە و ڕەگەز و چین وتوێژێک لەژێر چەتریدا دەتوانن خۆیان ببینێتەوە ،خەمی پارتی خەمی
کوردایەتی و ولاتپارێزی و دڵسۆزییە،
بێ گومان پرسی ئافرەتانیش کە پرسێکی گشتگیری مرۆڤایەتی جیهانییە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی پێشکەوتووی بواری دیموکراسی جەختی لەسەر دەکەنەوە، دەوڵەتان ناچار دەکەن پابەند بن بەدەستەبەر کردنی مافەکانیان ، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە چەندین ڕێکخراوی حزبی و حکومی و مەدەنی دروست بوون لەسەر ئاستی جیهان بۆ داکۆکیکردن و دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانیان بێ گومان لە هەرێمی کوردستان هەر لە سەردەمی زوەوە لە سەردەمی شێخەکانی بارزان وەک( شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی،بارزانی نەمر) چەندین ماف بۆ ئافرەت دەستەبەر و فەراهەم کراون ئێستاش لەسەر هەمان ڕێچکەو بنەما کەوەک عورفێکی سیاسی لێهاتووە، لەناو سەرکردایەتی پارتیدا هەمیشە بەچاوێکی بەرز و یەکسان سەیری ئەرک و مافی ئافرەت دەکرێ لەگەل پیاودا، ئەگەر کەمێک بە مێژودا بچینەوە پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە تا ئێستاش ئامانجی فەراهەم کردن و دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانی سەرجەم خەلکی کوردستان بووە بێ جیاوازی ، کەواتە پارتی پێویستییەکی هەرە گرنگە بۆ مانەوەی کوردستان و بەدیهاتنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان،بۆیە دەنگدان بەپارتی دەنگ دانە بەدیموکراسی و بەدیهێنانی مافەکانی سەرجەم خەلکی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکان و ئایین و ئایینزاو ڕەگەزە جیاوازەکانەوە.

(*)

نازەنین عەزیز


یاساناس

بۆچی پێویستە ئافرەتان دەنگ بە پارتی بدەن؟
Top