مامۆستا نوورەدین ڕەسووڵ ساڵح پێشنوێژ و وتارخوێن لە كۆمەڵگای كانی قڕژاڵە: پێویستە ئەو كاندیدانە هەڵبژێرین كە كەسانێكی خاوەن ئەزموون بن لە ڕووی كەسایەتی، ئایینی، یاسایی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەرییەوە

بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە سەردەمی ئێستادا زۆر پێویستە بۆ ئەنجامدانی بڕیاردانێك كە خزمەت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خاك و خەڵكی كوردستان بە گشتی بكات. هەڵبژاردن بڕبڕەی پشتی بەڕێوەبردنی وڵاتە، ئەو بڕیارانەش پێویستە لەلایەن ئەو ئەندامانەوە بن، كە كەسانێكی خاوەن ئەزموون بن لە ڕووی كەسایەتی، ئایینی، یاسایی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان تینوێتیی دادپەروەری و بەختەوەرییان بشكێت.

ئەو پەرلەمان و حكومەتە بە ڕووباری خوێنی شەهیدان دروست بووە، نەك بە دەستی ئەوانەی ئەمڕۆ هیچ ئاگایان لە ڕابردووی ئەو شۆڕشە نییە و هاتوونەتە سەر حازری. پێویستە لە هەموو ڕابردووەكانەوە بەدواداچوون بكرێت و گوێ لە گلەیی خەڵك بگیرێت و ئەو كەموكووڕییانەی كە هەبوون و زیانیان بە وڵات و هاووڵاتیان گەیاندووە، چاك بكرێن. پێویستە لە خوار پەرلەمانەوە مەجلیسێك هەبێت كە كەسایەتییە ناودارەكانی كۆمەڵگە تێیدا دابنرێن بۆ ئەوەی گلەیی و داواكارییەكانی خەڵك بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكان، چونكە لە ئێستادا هیچ گلەییەك ناگاتە سەروو.

Top