لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە لانی کەم ٦٠ کەس کوژران
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان، بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پەناگەیەکی پەنابەران لە سودان، لانیکەم ٦٠ کەس کوژراون.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی شەممە 11ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پەناگەیەکی پەنابەران لە سودان، لانیکەم ٦٠ کەس کوژراون.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێرشەکە لە شاری ئێلفاشر لەلایەن میلیشیای هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارەکان بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران هێرشیان کردووە.
لەم هێرشەدا ژن و منداڵ و بەساڵاچووان کوژراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ماوەی ١٧ مانگی ڕابردوودا گەمارۆی ئەلفاشەریان داوە لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوایین بنکەی سوپای سودان لە ناوچەی دارفور.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "برسییەتی و نەخۆشی لە سەرتاسەری شارەکەدا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی دانیشتووان لەگەڵ بۆردومانی بەردەوام و کەمیی خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکاندا دەجەنگن".
لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ململانێ خوێناویەکان لە سودان زیادی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
