بـــۆ دەنـگ بــە لــیــســتــی پـــارتـــی بـــدەیــن . . .

بـــۆ دەنـگ بــە لــیــســتــی پـــارتـــی بـــدەیــن . . .


بەرەوقۆناغێکی ھەستیارو چارەنووساز ھەنگاودەنێین ،تا لەرێگای سندوقی دەنگدانەوە نوێنەرانمان بۆخولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشان بکەین، بۆیەش گرنگە لە 11-11بەگەرم وگوڕییەوە بەرەو سندوقی دەنگدان بچین ودەنگ بە کاندیدانی لیستی 275ی پارتیمان بدەین کە لەئاست ئەومتمانەیەدانە ،لێرەوە پرسیارێکی گرنگ دێتە ئاراوە ،بۆدەنگ بەلیستی پارتی بدەین ،گرنگە لەم رووەوەھەلوستێکی خێرابکەین ،چونکەرابردوو سەلماندوێتی بەھێزی پارتی لەبەغدا بەھێزی پێگەی کوردە ،بە دلنیایەوە تاپارتی ھەبێت کورد بێ خاوەن وپشتیوان نیە ،ھەرپارتی وسەرۆک مسعود بارزانی بوون لە دەستپێکی عیراقی تازەدا بەشێکی زۆری مافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق جێگیرکران ،ھەروەھا پارتی ئامادەنەبوو بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە و شایستە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بیت ،وملکەچی ھیچ فشارو ھەڕەشەیەک نەبوو کەدەیانەویست مافەکانی کوردستانیان پێشێل بکەن ،ھەروەھا لەسەرجەم خولەکانی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، جیاوازلەلایەنەکانی تر پارتی ونوێنەرەکانی خاوەنی یەک گوتارویەک ئاراستە بوون ،لەکاتی گرنگ وھەستیاردا خاوەن راو ھەلوێستی خۆیان بوون وداکۆکیان لەمافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرد،بە پێچەوانەی پەرلەمانتارانی تر کە کەمتر توانیویانە ئەم رۆلەیەبگێرن، بەھۆی ناکۆکی وشپرزەی ناوخۆیان وپابەند نەبوونیان بەھەلوێست وبریاری سیاسیان یاخود لایەنی واھا ھەبوو ژمارەی کورسیەکەی ئەوەندەکەم بوو ھیچ کاریگەریان نەبوو پێشیان دروست نابێت ، جگەلەوەی لەھەموو قۆناغێکدا پارتی شانی دایتە بەر پرسیاریەتی ورووبەرووی قەیران وکێشەداراییەکان بویتەوە رێگەی نەدا ئیرادەی گەلەکەمان بشکێندرێت ،بەتایبەت لەماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمداکەتواندرا کاریگەرییە نەرێنییەکانی بارودۆخی دارایی لەسەرژیان وگوزەرانی ھاووڵاتیان سنورداربکرێت ،بۆیەش دەبێت ئەم جارەش لەپێناو تەواوکردنی ئەرکەمێژووییەکان وپاراستنی کوردستان پێگەی پارتی لەبەغدابەبە ھێزی بھێلینەوو ،چونکە جیاواز لەلایەنەکانی تر بەقەد مێژوو و گەورەیی و قوربانیدانی ئەرک وبەرپرسیاریەتی لەسەر شانە بۆپاراستنی دوێنی وئەمرۆی کورد ،چونکە سەرکەوتنی پارتی زامنی پاراستنی کوردستانە ،لای ھەمووانیش روون و ئاشکرایە ، تەنھا لیستی پارتی تاکە ئومێدو ھیوایە کە لە ئاست ئەرکەکانیان دابن و سەقامگیری سیاسی وئابووری ودیبلۆماسی کوردستان بپارێزن ، ھەڵوێستە سیاسییەکانی و خۆڕاگریی و بەرگریی مەردانەی لە خاک و مافی گەلی کوردستان، جێگەی متمانەی کوردستانیانە، بۆیەش دەرکەوتووە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە، بۆیە تاکە لیستە شایەنە لەکاتی دەنگدان ویژدانی خۆمان ئاسودەبکەین ودەنگی پێ بدەین تا بتوانێت ھەرێمی کوردستان وقەوارەکەی بپارێزێت،،
بۆیەش لەپێناوداھاتووێکی باشتروولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران تەنھا پارتی لەئاست ئەو متمانەیە کەدەنگی پێ بدەین ...

Top