شۆرشی ئەیلوول چەتری کۆکردنەوەی پێكهاتەكانی كوردستان...
ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بە رابەرایەتی بارزانی نەمر بە مەزنترین شۆرش دادەندرێت لەمێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان ،کەھەرلەدەستپێکی ھەڵگیرساندنیدا بناغەێکی پتەوەی دانا بۆکۆکردنەوەی ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی وئایینی و مەزھەبییەکان لەناوشۆرشدا لەپێناو بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان،شۆرشی ئەیلوول، جگە لەبواری سياسى، كۆمهڵايهتى، چهكداريى وفيكرى ،شورشێکی سەرتاسەری کوردستانی بوو بۆ پێکەوە گرێدانەوەی جیاوازییە ئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبییەکان ، وەخێمهیهكی گەورەبوو بۆ كۆكردنهوهى ههموو پێكهاتهکان ، بێ جیاوازی داکۆکی لەمافی ھەمووان دەکرد ، شتێکی بەڵگەنەویستە بەیەكهوهژیان لە کوردستاندا کولتوورێکی بەھێزە ھیچ ڕژێم وھێزێک نەیتوانیوەتێکی بدات،بۆیەش لە شۆرشی ئەیلوولدا بەیەکەوەژیان لە دروشمەوە بووە واقیع،بە جۆرێک پێکھاتەکان بێ جیاوازی بەیەکەوە لەپێناوی ئازادی کوردستان بەرپەچی زولم وستەمیان دەدایەوە.لەیەک سەنگەرداخوێنی شەھیدانی کوردستان (ھورمز ملک چەکۆ -حاجی خدر خرمە-مەحموود ئێزدی -ئادەم قەیسەر-مارگرێت -ئەلیاس یۆنان گلیانە -میخائیل بنیامین شاھین-جەمال فەتاح کاکەیی ) تێکەلاوی یەکتربوو ...
شۆرشی ئەیلوول ، پارێزەری مافی ھەموو چین و توێژ وپێکهاتەکان بوو. لەم پێناوەیەدا قوربانی گەورەی بەخشیوە ،بەردەوام کار دەکرا لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی یەکتر قبووڵکردن لە کوردستاندا...
بەبێ جیاوازی پەیڕەوكارانی سەرجەم نەتەوەو ئایینەجیاوازەکان ھەستیان بەبوونی خۆیان دەکرد ،ئەوانیش ھەمیشە پاڵشت وپشتیوانی شۆرش بوون، كۆمەڵێك سەركردە و كادیری دیاری پێکھاتەو مەزھەبی جیا لە ( عەرەب -توركمان- ئاشووری -كلدان-سریان- ئەرمەن- کاکەیی-فەیلی ) لەنێوشۆرشدا هەبوون و تا ئێستاش هەنەوخاوەن پێگەورۆلی دیارن ،جگەلەوەی جەنابی بارزانی نەمر لە سۆنگەی بڕوابوون بە پێكەوەژیان ، هەمیشە ڕێزی لە پیرۆزییە ئاینییەكان دەگرت ،لەدانیشتنەکانی دا پیاوانی ئایینی ھەمووئایین ونەتەوەیەک دەبیندران ، بیروڕا و سەرنج و تێبینییەكانیانی بە هەند وەردەگیرا ،لە دروستکردنی شوێنی خواپەرستی بۆباوەردارانی ئایینەکان ھیچ جیاوازێکی نەدەکرد، ژمارەیەک لەپاسەوانە تایبەتیەکانی لەئایین و مەزھەبی جیابوون ...
لەکاتی مۆر کردنی رێكەوتنامەی ١١ی ئاداریشدا مافی ھەمووئایین ونەتەوەیەک چەسپێندرا،لەگەل ئەوەی بەپێی یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبوو جگەلە موسلمان ھیچ باوەردارێکی ترببێتە (قائیمقام)بەلام بەپێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد،رەحمەتی(فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەکەمین (قائیمقامی قەزای چۆمان) ھەروەھا حکومەتی عێراق ناچارکرا دان بەمافی رۆشنبیری پێکھاتەی تورکمان بندرێت ،تەنانەت ئەوکات پۆستی بریکاری وەزارەتێک لەحکومەتی عێراق بەرپشکی کورد کەوت کەلەلایەن تورکمانێک بەرێوەدەبردرا،بارزانی نەمر رەزامەندی نەدا کە تورکمانەکە لاببردرێت ، لەرووی مەزھەبیەوەش کوردانی فەیلی ھەمیشە رۆل وپێگەی دیاریان ھەبووە لەرێزی شۆرش ،بەھاوکاری وکۆمەکی چەندین سەرمایەداری فەیلی کەل وپەل وئامێرو کەرستەی ئێزگەی دەنگی کوردستان کڕدرا،وەبۆیەکەم جاریش بەدەنگی (تالیب جەبار داود) کەکوردی فەیلی بوو ئێزگەبەدروشمی (ئێرە دەنگی کوردستانە)دەستی بەکارکرد ...
بۆ پشتیوانیی کردن لە ئێزدییەکان کە روو بەرووی شاڵاوی سەربازی سوپای عێراق و بۆمبارانکردن وراگواستن وتەعریب دەبوونەوە ،بەبریاری بارزانی نەمر لە ٢٥ی ئابی ١٩٧٣ یەکەمین مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کوردستان راگەیاندرا ...
بێگومان ئەزموونی ساڵانی شۆرشی ئەیلوول سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە بەکردار چەتری کۆکردنەوەی هەموو پێكهاتەکان بووە...
ئێستاش دوای تێپەربوونی زیاتر لە نیوسەدە بەسەرھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوول "سەرۆک مسعود بارزانی "بەردەوامی بەم فەرھەنگەیەی داوە بۆداکۆکیکردن لەمافی ھەموو پێکھاتەکان ،بۆبنیاتنانی ئێستاو داھاتوو یەکی باشتر بۆ نەوەکانمان وئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆستانە کە تێیدا کەرامەتی مرۆڤ پارێزراوبێت ،ئەمەش بوویتە ماییەی بایەخ وستایشی کۆمەلگەی نێودەولەتی کەسەرسامن بەویاخدان ورێزگرتنیەیە کەدواجار لەلایەن قەداسەتی پاپای ڤاتیکان ،خەڵاتی ئاستبەرزی پێشکەشی جەنابی "سەرۆک مسعود بارزانی "کرا ،کە تەنھا خەلاتێکی ئاسایی نیە ،بەلکو ھەڵگری چەندین پەیامی مانادارە ...

وەیسی سەعید وەیسی