پشتڕاستکردنەوەی کۆتایی دەستبەسەرداگرتنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران لە لەندەن
دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا دەستبەسەرداگرتنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانی لە لەندەن بە کۆتایی ڕاگەیاند.
دادگا گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکەکە بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە گرێبەستێک بۆ ئەوەی سەروەت و سامانەکە لە دەستی خاوەن قەرزەکان دوور بخاتەوە.
پێشتر، لە نیسانی ساڵی 2024، دادگای یەکەمی لەندەن بڕیاری خۆی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای نەوتی کریسنت دەرکرد و ناڕەزایی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران لە پێداچوونەوە ڕەتکرایەوە.
کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە ڕێوشوێنی یاسایی لە ڕێگەی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ پێشێلکردن یان ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە درێژە پێدەدات.
گوڵان: سەردار خەلیل
