دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکران
ڕۆژی سێشەممە 30 ی ئەیلول پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی تەمەن 26 ساڵیان ڕاگەیاند، بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە گومانلێکراوەکان ناوی ماوور کرینگڵی تەمەن 26 ساڵە و دانیشتووی شاری هۆلۆنە و ناسنامەی خۆی ئاشکرا کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، کرینگل لەگەڵ ڕێکخراوێک کاریان کردووە کە ئامانجیان دامەزراندنی ئیسرائیلییەکان بووە بۆ سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
تۆمەتەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە ئیسرائیلییە بریتین لە “کۆکردنەوە و گواستنەوەی زانیاری هەستیار، ناردنی وێنە و بەڵگەنامە بۆ بریکارە ئێرانییەکان لە ڕێگەی ناوەندەکانی بنکەکەی لە تورکیا و وەرگرتنی پارەی کاش و دراوی دیجیتاڵی”.
گوڵان: سەردار خەلیل
