لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
لەدیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتووگۆیان لەبارەوە کرا، و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوون.
