یاسا، كەسێك بمرێت و میراتگرێكی نەبێت
September 28, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەگەر كەسێك بمرێت و هیچ میراتگرێكی نەبێت، ئەو سەروەت و سامانەی لەدوای جێ دەمێنێت، لە ڕووی شەرعی و یاساییەوە چی لێ دەكرێت؟ هەمان حاڵەت بۆ كەسانی بیانی چۆنە؟ بەپێی ماددەی 70 لە یاسای باری كەسێتی، گەرهات و كەسێك مرد و هیچ میراتگرێكی نەبوو، ئەوا ئەو بەجێماو و سەروەت و سامانەی لە دوای جێدەمێنێت، لەم كاتەدا دەوڵەت میراتگری كەسەكە دەبێت و دەدرێت بە دەوڵەت، بەڵام ئەگەر هاتوو كەسەكە بیانی بوو و عێراقی نەبوو، لێرەدا بەپێی ماددە 22 بڕگەی ب لە یاسای باری شارستانی، ئەگەر هاتو كەسێكی بیانی بمرێت لە عێڕاق و میراتگری نەبێت، ئەوا دەوڵەتی عێراق دەبێتە میراتگری، هەرچەندە یاسای وڵاتەكەی خۆی پێچەوانەی ئەمەش بڵێت.
